بە پێی ئەو زانیاریانەی کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، رامین روستەمی شارۆمەندی خەڵکی هەرسین و دانیشتووی پارێزگای تاران، لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.