بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ئەمڕۆ دووشەممە “١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “رامیار کاوە” تەمەن ٢١ ساڵ ، کوڕی عەزیز و خەڵکی ئاوایی “نێ”ی مەریوان دەستبەسەر کراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو بەبێ پێشکەشکرانی بەڵگەی یاسایی و بەشێوەی خۆسەرانە لە ماڵی باوکی دەستبەسەر کراوە .
تا ئێستا لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم لاوە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .