هانا، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٤(٨ی سپتەمبری ٢٠٢٥) دوو منداڵی کورد بە ناوەکانی بێهروز رەشیدی تەمەن ١٧ ساڵ، ئەوراز زەمانی تەمەن ١٧ ساڵ، خەڵکی ئاوایی “پاڵنگان”ی سەر بە کامێران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ئەم دوو منداڵە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵی باوکیان دەستبەسەر و دواتر بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە ڕاگوێزراون.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم دوو منداڵە کوردە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.