هانا زانیویەتی کە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٣٠ ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی “رەئوف فەرۆخی و رەحیم رەحمانی” لە لایەن هێزێکی سەر بە ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە پیرانشار دەستبەسەر بۆ گرتووخانەکانی ئەم دامەزراوەیە ڕاگوێزراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، هێزەکانی ئیتڵاعات بە هەڵکوتانە سەر ماڵی رەئوف فەرۆخی لە شاری پیرانشار و هەروەها هێرش بۆ سەر ماڵی رەحیم رەحمانی خەڵکی ئاوایی زەنگیاوی پیرانشار، ئەم دوو شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردووە.
هێزە ئەمنییەکان لە جەریانی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا بە ئامانجی ترساندن و تۆقاندن، درۆنیان بە کار هێناوە و دەرگا و پەنجەرەی ماڵی رەئوف فەرۆخیان شکاندووە و هەروەها دەستیان بە سەر کۆمەڵێک کەڵ و پەلی کەسی ئەواندا گرتووە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە.

