دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شنۆ

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : ڕۆژی دووشەممە “١٠ی بەفرانباری ١٤٠٣” شارۆمەندێک بە ناوی “رەحمان تابش” خەڵکی شنۆ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون ؛ هێزە ئەمنییەکان کاژێر ٤ی نیوەشەو بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی ئەم شارۆمەندەیان لە ماڵەکەی خۆیی دەستبەسەر کردووە .

هەروەها شەوی یەکشەممە “٩ی بەفرانباری ١٤٠٣” شارۆمەندێکی دیکەی خەڵکی شنۆ بە ناوی “کۆرش عەزیزی” بەندکراوی سیاسی پێشوو ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەیەکی هانا ؛ ئەم شارۆمەندە بەبێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکەی خۆیی دەستبەسەر کراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین