بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: سەر لە بەیانی دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٨ی دیسامبری ٢٠٢٥) دوو شارۆمەندی کورد بە ناوەکانی کازم ئازدە و ناسر ئازرەم، خەڵکی شاری خەلیفانی سەر بە مەهاباد، لە ماڵەکانیان لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم دوو شارۆمەندە و دەستبەسەریان کردوون.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
