دەستبەسەر کرانی دوو شارۆمەند لە سەوڵاوا لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “لوقمان ساڵحی زادە و عەلی حوسێنی” خەڵکی ئاوایی “دێوزناو”ی سەر بە شاری سەوڵاوا، دوای بانگ کرانیان بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ئەم دوو شارۆمەندە بە مەبەستی ئاگادار بوونیان لە چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانیان هیچ ئەنجامێکی نەبووە و بەرپرسانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی سنە هیچ وڵامێکیان لەمبارەوە نەداونەتەوە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین