لە درێژەی شەپۆلی بەرینی دەستبەسەر کردنەکان لە شارەکانی کوردستان ، دوو شارۆمەندی کوردی خەڵکی ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی سێشەممە ٣ی پوشپەڕی ١٤٠٤، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “ئەفشین عەزیزی و کاکۆ عەزیزی” خەڵکی شەهرەکی “دیزەج”ی مەرگەوەری ورمێ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی خۆسەرانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئەم دوو شارۆمەندەیان لە ماڵەکانیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزاوە .