بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سەر لە بەیانی هەینی ٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “موسا رەسوڵی” خەڵکی ئاوایی “خۆرنج” و “سۆران محەمەدپور” خەڵکی پیرانشار ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ئەم دوو شارۆمەندە بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی و بە شێوەی هەڕەمەکێ لە ماڵەکانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
شایانی باسە لە هەمان ڕۆژدا دوو شارۆمەندی دیکەی بە ناوەکانی بێهزاد محەمەدی و ئارام محەمەدی خەڵکی ئاوایی “پسوێ”ی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندانە بەردەست نیە .