هانا : ئەمڕۆ دووشەممە “١ی ڕێبەندانی ١٤٠٣” دوو شارۆمەند بە ناوەکانی “موراد ئۆستوار” تەمەن ٤٥ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی “پسوێ” و “نیعمەت ئەحمەدنژاد” تەمەن ٣٧ ساڵ ، خێزاندار ، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی ئاوایی “لکبن”ی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە ؛ ئەم دوو شارۆمەندە بە شێوەی خۆسەرانە و بێ پێشکەشکردنی بەڵگەی یاسایی لە ماڵەکانیان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاریەکی پشتڕاست کراو لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە .