لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردنەکان لە پارێزگای ئیلام دوو شارۆمەندی تر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی موجتەبا محەمەدوەلی خەڵکی شاری ئاودانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندان، شارۆمەندێک بە ناوی ئەدیب نەزەری خەڵکی شاری ئاودانانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
