دەستبەسەر کرانی دوو برا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پیرانشار

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (٣ی دیسامبری ٢٠٢٥) دوو برا بە ناوەکانی محەمەد ئۆسلوب و کامیل ئۆسلوب خەڵکی پیرانشار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم دوو برا بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کراون.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین