دەستبەسەر کرانی دوو برا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

هانا: شەوی سێشەممە ۱٥ی ڕەزبەری ۱٤۰٤، دوو برای کورد بە ناوەکانی” موحسێن و حوسێن گەردشی ” خەڵکی بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی خۆسەرانە هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کارەکەی حوسێن گەردشی لە یەکێک لە شەقامەکانی بۆکان دەستبەسەریان کردووە دوای دەستبەسەر کردنی ناوبراو چوونەتە ماڵی بنەماڵەکەی و ماڵەکەیان پشکنیوە و سۆکایەتیان بە ئەندامانی بنەماڵەکەشی کردووە و هەروەها دەستیان بە سەر ژمارەیەک کەل و پەلی شەخسیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردویانە.

لە هەمان کاتی دەستبەسەرکردنی حوسێن، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی “موحسێن گەردشی” برای و به شێوەی خۆسەرانە دەستبەسەریان کردووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای دەستبەسەرکردنیان، موحسێن و حوسێن گەردشی بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی شاری ورمێ گوازراونەتەوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەم دوو برایە لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین