دەستبەسەر کرانی دوو برا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی گوڵانی ١٤٠٤، دوو برای کورد بە ناوەکانی “ئومید عەبدوڵڵازادە تەمەن ٣٥ ساڵ و عەزیز عەبدوڵڵازادە” تەمەن ٣٣ ساڵ ، خەڵکی ئاوایی “حوسێناوا”ی سەر بە شاری بۆکان ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ؛ عەزیز عەبدوڵڵازادە بە شێوەی خۆسەرانە لە شوێنی کارەکەی لە ناوچەی میراوای بۆکان دەستبەسەر کراوە وبراکەی دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی ئەم شارەوە دەستبەسەر کراوە .

سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم دوو شارۆمەندە ، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەکیان لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانیان نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین