بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە : ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی “ئیدریس و کامران رەسوڵی” خەڵکی ئاوایی خالداوای شنۆ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکانیان دەستبەسەر کراون .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم دوو برا هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .