دەستبەسەر کرانی دووبارەی دانیال دارابخانی بەندکراوی سیاسی پێشوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: شارۆمەندێکی کورد بە ناوی دانیال دارابخانی بەندکراوی سیاسی پێشوو، خەڵکی کرماشان و دانیشوویی شاری لاهیجان، نزیک دوو هەفتە لەمەوبەر لە لایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستبەسەر کراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو دوای دەستبەسەر کران بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە لاهیجان ڕاگوێزراوە و دواتر ڕەوانەی بەندیخانەی ئەم شارە کراوە.

شایانی باسە دانیال دارابخانی پێشتریش لە سەردەمی ناڕەزایەتیەکانی مانگی بەفرانباری ساڵی ١٣٩٦، دەستبەسەر کرا و لە رێکەوتی ١٨ی ڕەشەمەی هەمان ساڵدا لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی پارێزگای کرماشانەوە بە سەرۆکایەتی قازی “شاهڕۆخ مورادی” بە تۆمەتی “هەوڵدان و پیلانگێڕی لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی” سزای ساڵێک بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرابوو.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین