هانا: شەوی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٢٨ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) بەندکراوی سیاسی پێشووی خەڵکی مەهاباد خزر(شەماڵ) رەسوڵ مروەت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا؛ ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵەکەی لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.
