بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٤٠٤ (١٥ی دیسامبری ٢٠٢٥) لاوێکی کورد بە ناوی حوسێن حاجیان خەڵکی شاری ئاودانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە، بەبێ بڕیاری دادوەر و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
