دەستبەسەر کرانی جەواد سەواری لە ئەندامانی بنەماڵەکانی دادخواز دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتڵاعاتی دیواندەرە

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە : ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣ ، جەواد سەواری برای فواد سەواری لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن ، ژیان ، ئازادی لە شاری دیواندەرە ، دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کراوە .

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ جەواد سەواری لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە بانگ و هەڕەشەی لێکرابوو کە گەر بێت و سەردانی وەزاری ئیتڵاعات نەکات بە زۆر دەستبەسەر دەکرێت .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین