هانا : سەر لە بەیانی هەینی ٦ی پوشپەڕی ١٤٠٤، جەلال خودامورادی ، چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا ؛ ناوبراو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی بە شێوەی خۆسەرانە و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە .
هانا زانیویەتی کە لە کاتی دەستبەسەر کردنی جەلال خودامورادی ، مۆبایل و هاردی کامێرای ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستی بە سەردا گیراوە .
شایانی باسە ئەم چالاکی مەدەنیە کوردە ڕۆژی هەینی ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٣ ، لە جەریانی ڕێورەسمەکانی نەورۆز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و دوای کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرابوو .