دەستبەسەر کرانی توندوتیژانەی محەمەد نیما ئەحمەدی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سەقز

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخرای مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٤(١٦ی سپتەمبری ٢٠٢٥) هاوکات لەگەڵ سێهەمین ساڵڕۆژی قەتڵی حکومەتی ژینا ئەمینی شارۆمەندێک بە ناوی محەمەد نیما ئەحمەدی، تەمەن ٢٤ ساڵ، خوێندکاری دەرکراو لە زانکۆ، خەڵکی سنە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە لێدان و بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەر کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم شارۆمەندە لە بەردەم دەرگای چوونە ژورەوەی گۆڕستانی ئایچی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە باتۆم لێدراوە و لە هۆش خۆیی چووە و دواتر دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین