دەستبەسەر کرانی بەردیا دەروێشی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گیلانغەرب

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی بەردیا دەروێشی خەڵکی گیلانغەرب، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین