هانا : ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی جۆزەردانی ١٤٠٤، ئەنوەر بایزیدی تەمەن ٤٨ ساڵ ، خەڵکی بۆکان ، لە ئەندامانی ئەنجومەنی پشتیوانی لە زیندانیانی سیاسی ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە هانا گەیشتووە ؛ ناوبراو بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کورد هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە .