دەستبەسەر کرانی ئەسعەد سدیقی شارۆمەندی خەڵکی سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا : ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی پوشپەڕی ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئەسعەد سدیقی ، ئەندامی گروپی شاخەوانی “هەڵۆ”ی سەقز و خەڵکی ئاوایی “کاوملە”ی سەر بە قەزای سەرشیوی سەقز ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی کە بە هانا گەیشتووە ؛ ئەم شارۆمەندە لە ماڵەکەی بە شێوەی خۆسەرانە و بەبێ بڕیاری دادوەر لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە بەردەست نیە .

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین