دەستبەسەر کرانی ئێحسان روستەمی چالاکی کەلتوری کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ی گەلاوێژی ١٤٠٤، ئێحسان روستەمی چالاکی کەلتوری کورد، خەڵکی هەرسینی کرماشان و دانیشتووی تاران، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە؛ ناوبراو بە شێوەی خۆسەرانە لە ماڵەکەی لە تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسە کراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چالاکە کەلتوریە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین