دەستبەسەر کرانی ئاکۆ عەزیزی و ئەیوب ڕەشی لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنەکان لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە لە شارەکانی کوردستان، دوو شارۆمەندی خەڵکی سەردەشت لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٢٩ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “ئاکۆ عەزیزی” خەڵکی شاری ڕەبەتی سەر بە سەردەشت، لە لایەن هێزێکی سەر بە ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات بە بەکارهێنانی توندوتیژی ئاکۆ عەزیزیان دەستبەسەر کردووە و دەستیان گرتووە بە سەر کۆمەڵێک کەلوپەلی کەسی ئەودا و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.

هەروەها شەوی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، شارۆمەندێک بە ناوی “ئەیوب ڕەشی” خەڵکی ئاوایی “پاراستان”ی سەر بە شاری سەردەشت، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەم دوو شارۆمەندە دوای دەستبەسەر کران بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە شاری ورمێ ڕاگۆێزراون.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم دوو شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین