دەستبەسەر کرانی ئارام وەفایی لاوی تەمەن ١٨ ساڵ لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە بۆکان

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤(٢٦ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٥) لاوێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی “ئارام وەفایی” خەڵکی ئاوایی عەباساوای بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئارام وەفایی کاژێر شەشی بەیانی لە ماڵی باوکی بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین