دەستبەسەرکردنی مامە علینژاد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەهاباد


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی سێشەممە ٤ی خاکەلێوە ساڵی ١٤٠٥ هاووڵاتییەک بە ناوی “مامە عەلینژاد” خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و .بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

بەپێی ئەو هەواڵانەی دەستمان کەوتووە، مامە عەلینژاد بەبێ پێدانی بەڵگەنامەی دادوەری و لە شوێنی کارەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراوە.

پێویستە بگوترێ تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەبارەی هۆکاری دەستبەسەرکردن و لە کوێی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەبەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین