رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی عەلی دڵفروز، تەمەن ٣٧ ساڵ، خەڵکی شاری ئەیوانی سەر بە پارێزگای ئیلام، لە ئەنجامی هێرشی توندوتیژانەی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر ماڵەکەی، بە شێوەی سەرەڕۆیانە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە، هێزە ئەمنییەکان لە جەریانی ئەم دەستبەسەر کردنەدا ماڵی ئەم شارۆمەندەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر مۆبایل و لاپتۆپەکەیدا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
شایانی باسە تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرته لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
