بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ١ی بەفرانباری ١٤٠٤ (٢٢ی دیسامبری ٢٠٢٥) واحد (سەعدون) پەرنیان، خێزاندار، خەڵکی شنۆ، بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای پێنج ساڵ بەندکرانەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئەم شارە ڕاگوێزراوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم شارۆمەندە کوردە پێشتر لە جەریانی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل بە تۆمەتی (سیخوڕی بۆ ئیسرائیل) دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرابوو.
