دەستبەسەرکران و ڕاگوێزانی سینا شەمس بۆ بەندیخانەی ئێڤین

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە: سینا شەمس تەمەن ٢٨ ساڵ، کوڕی سەعید و دانیشتووی تاران، شەوی شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو دوای دەستبەسەرکران، لە ڕێگای پەیوەندیەکی تەلەفۆنی ٢٠ چرکەییەوە بە بنەمەڵەکەی وتووە “ئەگەر کارێک نەکەن لەم یەک دوو ڕۆژەدا سزاکەم موحاڕبەیە”
ئەم وتانە نیگەرانی جیددی لە سەر گوشار خرانە سەر و پڕۆسەی ناڕوونی پێڕاگەیشتن بە دۆسیەکەی ئەوی درووست کردووە.

هەوەها ئەم سەرچاوەیە زیادی کرد، سینا شەمس دوای دەستبەسەر کران بۆ بەشی قەرەنتینەی بەندیخانەی ئێڤین ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتس ئامادە کرانی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ ڕاگەیاندنێکی فەرمی لە سەر ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵی نەدراوە و لە سەر بارودۆخی جەستەیی و دەروونی یان دەستڕاگەیشتنی بە پارێزەر هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین