بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: شەوی سێشەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٤، دوو برا بە ناوەکانی نیما هیمەتی و ماهان هیمەتی، منداڵی دوکتۆر ناسر، خەڵکی ئاودانان و دانیشتوویی ئەسفەهان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا؛ ئەم دوو برا بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بەبێ بڕیاری دادوەر بە بەکارهێنانی توندوتیژی لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی دەستگردی ئەسفەهان ڕاگوێزراون.
شایانی باسە، لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و بارودۆخی ئەم دوو برایە لە بەردەستدا نیە.
