بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی نیما سەید میرزایی خەڵکی شاری بەدرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە سەر بارودۆخی جەستەیی و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە لە بەردەستدا نیە.
