رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ساڵح قادرپور خەڵکی موچشی سەر بە شاری کامێران، لە لایەن هێزە جلوبەرگ مەدەنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر بارودۆخی جەستەیی و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.
