بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا گەیشتووە: دوای ماوەی حەوت ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی شارۆمەندێکی کورد بە ناوی ئەمیر ئەمجەدی ، خەڵکی مەریوان ، تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەر دەستدا نییە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو ڕۆژی هەینی ٢٧ی پوشپەڕی ١٤٠٤، بە شێوەی خۆسەرانە لە لایەن هێزەئەمنیەکان لە ماڵی باوکی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نییە.