بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هان، ڕۆژی هەینی ١٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندیکی ژنی ٦٥ ساڵان بە ناوی عەتییە گوڵچینی، خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە لە کاتێکدا بەڕێوەچوو کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا هاوکات لەگەڵ بڕینی ئینترنێت بە شێوەی بەرین لە ئێران، گەلێک ڕاپۆرت لە سەر دەستبەسەرکرانی شارۆمەندانی کورد لە شارە جۆراوجۆرەکان بۆ هانا هاتووە. زۆربەی ئەم دەستبەسەرکردنانە بە بێ هەر جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی یا لێدوانێکی ڕوون بۆ بنەماڵەکان ئەنجام دراوە و هەر ئەمە بووەتە هۆی پەرۆشی زیاتر بنەماڵەکان لە سەر دۆخی تەندروستی و یاسایی دەستبەسەرکراوان.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لە هەوڵی بەدواداچوونی ناوی گیراوەکان و بڵاوکردنەوەی ناوەکانیان و هەروەها خوازیاری وەڵامدانەوەی ناوەندە بەرپرسەکانی چارەنووسی دۆخی دەستبەسەرکراوەکانە
