دەستبەسەرکرانی یەحیا حەیدەریان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە سۆنقۆر

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی یەحیا حەیدەریان خەڵکی ئاوایی سورناوای سەر بە شاری سۆنقۆر لە پارێزگای کرماشان، لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لەم شارە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین