دەستبەسەرکرانی یوسف کەریمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە بۆکان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی هەینی ١٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٥، یوسف کەریمی خەڵکی شاری بۆکان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەر کراوە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین