دەستبەسەرکرانی کەیوان سەید ئەحمەدی لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە لە مەهاباد

هانا: ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ۱٤۰٤، ( ۲٨ی ئۆکتۆبری ۲۰۲٥) شارۆمەندێک بە ناوی “کەیوان سەید ئەحمەدی” خەڵکی مەهاباد، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتووە؛ هێزە ئەمنییەکان بە شێوەی سەرەڕۆیانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم شارۆمەندە لە ئاوایی بەیرەم و دەستبەسەریان کردووە و وێڕای پشکنینی ماڵەکە دەستیان بەسەر هەموو ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی بنەماڵەکەیدا گرتووە و بردویانە.

شایانی باسە کە تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نییە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین