رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کەژاڵ وەتەن پور یاساناسی کورد و چالاکی مافی مرۆڤ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گیلانغەرب دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو پێشتر لە جەریانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی دەستبەسەر و لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بە توندی ئەشکەنجەی دەروونی و جەستەیی درابوو.
ئەو لە کۆتاییدا بە سیناریۆی هێزە ئەمنییەکان تۆمەتی ئەمنییەتی درایەپاڵ و لە دادگای شۆڕش سزای ٢ ساڵ و شەش مانگ بەندکرانی تەعزیری بە سەردا سەپێندرا.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر چارەنوسی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا وێڕای دەربڕینی نیگەرانی تا کاتی دیار بوونی بارودۆخی یاسایی ئەو، ئەم دەستبەسەرکردنە بە بێسەروشوێن کردنی زۆرەملێی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەزانێت.
