بەپێی ڕاپۆرتێک کە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا هاتووە، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی کیا مرادی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵک سنە و خوشکەزای پەیمان مینبەری لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن هێزە سەرکوتگەر و ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
شایانی باسە تا کاتی ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی بەندکرانی ئەم شارۆمەند کوردە لەبەردەستدا نییە.
