بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە ٢١ی بەفرانباری ١٤٠٤، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی کیا مرادی، خەڵکی شاری سنە و خوشکەزای پەیمان منبەری لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر چارەنوس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
