رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ (١١ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی کاوە عەبدی کوڕی ئەحمەد، خەڵکی ئاوایی “کەڵەکان”ی سەر بە قەزای کەرەفتوویی شاری دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە گوێرەی زانیاری سەرچاوەکانی هانا، ناوبراو بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە شاری سنە لە لایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستبەسەر کراوە و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی لە سنە ڕاگوێزراوە.
کاوە عەبدی تەمەنی ٣٥ ساڵ و خێزاندارە.
تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ جۆرە زانیاریەک بەردەست نیە.
