رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، لە ماوەی دوو ڕۆژدا لانیکەم چوار شارۆمەندی کورد خەڵکی شاری قوروە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی شەممە ٢٥ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، دوو شارۆمەند بە ناوەکانی ئێحسان بەشیری و موسلم چراغی تەمەن ٢٣ ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
بە گوتەی ئەم سەرچاوەیە، موسلم چراغی بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزێکی ئەمنییەوە لە بلواری ئیمام عەلی لە بەردەم شوێنی کارەکەی لە قوروە دەستبەسەر کراوە.
هەروەها ڕۆژی هەینی ٢٤ی ڕێبەندان، دوو شارۆمەندی تر بە ناوەکانی میلاد موزەفەری و محەمەد خادمی فوتباڵیست و وەرزشکار، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چوار شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
