دەستبەسەرکرانی چوار شارۆمەندی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە خوراسانی رەزەوی

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا؛ ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، چوار شارۆمەند بە ناوەکانی ئەمیر رۆشن دڵ، عەلیڕەزا ئیرانپور، ئەحمەد نادرپور و سدیق پەریزاد، خەڵکی ئاوایی (لایین)کلاتی سەر بە پارێزگای خوراسانی رەزەوی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە، لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چوار شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین