دەستبەسەرکرانی پێشەوا ساڵحی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە مەریوان

رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێک بە ناوی پێشەوا ساڵحی خەڵکی مەریوان، بەشێوەی سەرەڕۆیانە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگۆێزراوە.

بە گوێرەی زانیاریەکانی هانا، هێزە ئەمنییەکان دوای دەستبەسەرکردنی ئەم شارۆمەندە، بە هەڵکوتانە سەر ماڵەکەی، ماڵەکەیان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کۆمەڵێک کەل و پەلی کەسی ئەودا گرتووە.

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە کوردە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین