رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە، ڕۆژی دووشەممە ١٥ی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی عماد حەیدەریان، تەمەن ٢٠ ساڵ، خەڵکی زەڕنەی سەر بە ئیوانغەرب، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری ئەشتهارد دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
