دەستبەسەرکرانی هیمەت کەریمی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دامغان

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی هیمەت کەریمی، تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی شاری مەریوان، لە شاری دامغانی سەر بە پارێزگای سمنان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

شایانی باسە، لە کاتی دەستبەسەرکرانەوە تا ئێستا هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی ئەم شارۆمەندە لە بەردەستدا نیە.

زۆرتر لەسەر ئەم بابەتە

بە نەرخترین