رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا زانیویەتی کە لە جەریانی ناڕەزایەتیەکانی بەفرانباری ١٤٠٤، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی هیمەت کەریمی تەمەن ٣٨ ساڵ، خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە لە شاری دامغان دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە لە کاتی دەستبەسەر کرانی ئەم شارۆمەندەوە تا ئەم ساتە، هیچ جۆرە زانیاریەک لە سەر بارودۆخ و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نیە.
