رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ئاگادار کراوەتەوە کە شەوی هەینی ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٤(١٩ی دیسامبری ٢٠٢٥) شارۆمەندێک بە ناوی نەجمەدین ئەلیاسی خەڵکی ئاوایی “ئاسناوێ”ی سەر بە شاری شنۆ لە لایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی سوپاوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
بە گوتەی سەرچاوەکانی هانا، ئەم شارۆمەندە بە شێوەی سەرەڕۆیانە و بەبێ بڕیاری دادوەر لە ماڵەکەی دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە، تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە سەر هۆکاری دەستبەسەرکران و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە هیچ جۆرە زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
